نەتەوە یەکگرتووەکان: 2023 گەرمترین ساڵی تۆمارکراو بووە

31-12-2023
نیشانەکردن گەرما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پشووی سەری ساڵە و لە بەرزاییەکانی چیای ئاڵپ لە نەمسا هێندە بەفری لێنەماوە گەشتیاران بە ئارەزووی خۆیان خلیسکانە بکەن. بەپێی راپۆرتێکی زانستیی ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە کە مرۆڤ تۆماری کردووە.
 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "سەرکردەکان دەبێت هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە. دەبێت لە رووی کەمکردنەوەی ئاستی دەردانی گازە زیانبەخشەکان ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکرێت. هەروەها دەبێت پلانی نیشتمانی بۆ کەشوهەوا لەلایەن وڵاتانەوە دابڕێژرێت و پلانەکانیش لەرووی دارایی و تەکنۆلۆژیاوە پلانی کردەیی بن."
 
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، شەپۆلێکی گەرما و وشکەساڵی باشووری عێراقی گرتەوە و جووتیارانی ناچارکرد زەوییەکانیان بەجێبهێڵن و مەڕ و ماڵاتەکانیشیان بفرۆشن.
 
عێراق لەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا لە ریزی پێنجەمی وڵاتانە لە ئاستی جیهان، کە مەترسیی فراوانبوونی وشکەساڵی و بیابانبوونی لێدەکرێت.
 
لە مالاوی و مۆزەمبیق لە مانگی ئازار گەردەلوولی فرێدی بووە هۆکار بۆ دروستبوونی بەهێزترین لافاو کە تاوەکو ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامە.
 
هەروەها لە مانگی حوزەیران ئەمساڵدا بەهۆی شەپۆلی گەرماوە 170 کەس لە هیندستان گیانیان لەدەستدا. لە مانگی ئاب، هاوینی گەرم بووە هۆکاری گڕگرتنی دارستانەکانی هاوای لە ئەمریکا و 100 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
 
سیدنی کارنەی، دانیشتووی هاوایە و خانووەکەی بەهۆی ئاگرەکەوە بووە خۆڵەمێش، دەڵێ "ئاگر هەموو گەڕەکەکەمانی سووتاندووە."
 
بەپێی راپۆرتی نوێی بەرنامەی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پلەی گەرمی زەوی لە خوارەوەی 1.5 پلەی سیلیسی بهێڵێدرێتەوە، دەبێت ئاستی دەردانی گازە زیانبەخشەکان تاوەکو 2050 بە رێژەی 42٪ کەمبکرێتەوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە؛ قەبارەی دەردانی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن بەهۆی سووتانی نەوت و گاز و خەڵووزەوە لە ساڵی 2022ـدا 1.2٪ زیاتر بووە.
 
ئاندرا گارنەر، زانای کەشوهەوا لە زانکۆی رۆوان دەڵێ "مەترسییەکە لەوەدایە؛ لێرە رێکۆردێکی نوێمان تۆمارکردووە لە ژمارە و هێزی گەردەلوولەکان لە زەریای ئەتڵەس. ئەگەر کردەوەکانمان نەگۆڕین. ئەگەر ئاستی دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەمنەکەینەوە، ئەم ئاراستە مەترسیدارە لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت."
 
لە مانگی کۆتایی 2023، نوێنەرانی 200 وڵات لە جیهاندا لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوبەی بەشداربوون و لە راگەیێندراوی کۆتاییدا بۆ یەکەمجار وڵاتانی جیهان دانیان بەوە نا؛ نەوت، گاز و خەڵووز هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا، و بەڵێنیاندا دووربکەنەوە لە بەکارهێنانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن