رووداو دیجیتاڵ
ئارۆن گلانتز، رۆژنامەڤانی دیار و کاریگەری بنکۆڵکاریی ئەمریکی کە کارەکانی وایانکردووە کۆنگرێس یاسای نوێ دابنێت و ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە بکات، دوایین کاری رووداو لەسەر گرینلاند بە کاری "رۆژنامەگەریی مەزن" ناودەبات.
لە دوایین ئەڵقەی بەرنامەی (نێکست) دا، نامۆ عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەکە چووە گرینلاند بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەک لەسەر هەوڵەکانی ترەمپ بۆ کڕین یاخود کۆنترۆڵکردنی گرینلاند و، زیادبوونی گرنگیی ئابووری و سەربازیی ئەو دوورگەیە بۆ جیهان، کە چوار وەرزەی ساڵ بەفر دایپۆشیوە.
بەرنامەکە بە ئینگلیزی و کوردی بڵاوکراوەتەوە. لە کۆمێنتێکدا لە لینکدئین لەسەر ڤێرژنە ئینگلیزییەکەی، ئارۆن گلانتز ئەم سەرنجەی نووسیووە: "ئەمە کارێکی رۆژنامەڤانیی مەزنە، نامۆ عەبدوڵڵا. زۆر پێزانیم هەیە بۆ چانسی بینینی (ئەم کارە)."
ئەمە لیستێکە لە هەندێک لەو کارانەی گلانتز بۆ میدیا گەورەکانی ئەمریکا کە بوونەتە هۆی بردنەوەی خەڵاتی نێوداری رۆژنامەڤانی و بنکۆڵکاریی حکومەت لە ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ