هەر هاووڵاتییەکی چیک ساڵانە لانیکەم 150 لیتر بیرە دەخواتەوە

08-04-2025
بیرەخواردنەوە لە چیک
بیرەخواردنەوە لە چیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چیکییەکان ئارەزوویان بۆ خواردنەوەی بیرە رەنگە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە زیاتر بێت، هەر هاووڵاتییەک ساڵانە 150 لیتر بیرە دەخواتەوە و وڵاتەکەش ساڵانە دوو ملیار لیتر بیرە بەرهەم دەهێنێت. 
 
باڕەکانی پراگی پایتەخت رۆژانە جمەیان دێت و خەڵک دەچنە باڕەکان بۆ خواردنەوەی بیرە. تۆماس سلوونێکۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی بیرەی چیک دەڵێت: "پێموایە ئەو بیرەیە نەوەک تەنیا لە کۆماری چیک، بەڵکو لە دەرەوەش ناوبانگی هەیە. هەربۆیە دەمانەوێت کولتووری بیرەی چیک بخرێتە لیستی میراتەکانی جیهان."
 
باڕەکان لە چیک شوێنی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانن. دانیشتووانەکەی لە خواردنەوەی بیرە پێشەنگی جیهانیان گرتووە و ساڵانە هەر کەسێکی ئەو وڵاتە تێکڕا لانیکەم 150 لیتر بیرە دەخواتەوە. 
 
ژیری ڤینۆپال، دەروونناس باس لەوە دەکات: "ئەگەر لەڕووی دەروونییەوە سەیری بکەیت، کولتووری بیرەی چیک شتێکە کە یارمەتی خەڵک دەدات پەیوەندییان لەگەڵ یەکدی هەبێت و ئەندامانی کۆمەڵگە لەیەکتری نزیک دەکاتەوە."
 
بەرهەمهێنانی بیرە رۆڵێکی گەورە لە پیشەسازیی چیک دەگێڕێت. زیاتر لە 550 کارگەی بەرمهێنانی بیرە لەو وڵاتە هەن کە 65 هەزار کەس کاریان تێدا دەکەن. 
 
ساڵانە 2 ملیار لیتر بیرە بەرهەم دەهێنن و 500 ملیۆن لیتریشی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکەن. 
 
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تۆمارکردنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا.

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگە بە حکومەتی فیدراڵی دەدات کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگەی بە حکومەتی فیدراڵی دا لەمەودوا کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە. بڕیارەکەی دادگە لەسەر سکاڵای دوو کۆچبەر بوو کە داوایان دەکرد نەیاننێرنەوە یۆنان. رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی کۆچبەران لە بڕیارەکە نیگەرانن.