رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کۆڵۆمبیا دەڵێت، ژنێکی دەستگیرکردووە کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر تەسبیحێکی کۆنی پاپای ڤاتیکانی دزی بوو کە بەهاکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارە.
رۆژی دووشەممە، 06ـی نیسانی 2024، پۆلیسی شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا لەدوای دەستگیرکردنی ژنەکە بە تەسبیحەکەوە، رایگەیاند، لە بازاڕی رەش [تەسبیحەکە] بە 400 هەزار دۆلار فرۆشتبووی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی کۆڵۆمبیا، ژنەکە بەرازیلییە و ناوی کارۆل ڤیڤیانایە و لە ئۆکتۆبەری 2023 تەسبیحێکی کۆنی پاپای ڤاتیکان کە لە زێڕ، دار و قوماشی کەتان دروستکراوە و مێژووەکەی بۆ ساڵانی 1800ـەکان دەگەڕێتەوە لە مۆزەخانە ئایینییەکانی بەرازیل دزیوە.
بە گوێرەی مێژووناسان، ئەو تەسبیحە بەهاکەی دوو ملیۆن دۆلارە و یەکەمجاریش لەلایەن پاپا پیۆسی 12یەم واتە پاپا بێندیکت رۆساری بەکارهێندراوە و دواتریش پاپاکانی دیکە بەکاریان هێناوە.
پۆلیسی کۆلۆمبیا دەڵێت، ئەو ژنە پەیوەندیی لەگەڵ باندێکی تاوانکاری هەبووە، کە کەلوپەلی مێژووییان دزیوە و لە بازاڕی رەشدا فرۆشتوویانە.
ئەو تەسبیحەی پاپا بەهاکەی دوو ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەو ژنە لە بازاڕی رەش بە 400 هەزار دۆلار فرۆشتوویەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ