شوباتی ئەمساڵ گەرمترین بووە لە مێژوودا؛ تێکڕای پلەی گەرما 13.54 پلەی سیلیزی بووە

10-03-2024
نیاز مستەفا
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە جیهان
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە جیهان
نیشانەکردن پلەی گەرما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارکێکی دوورگەی تێنێرفیی ئیسپانیا، کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەسەرەوە دیارە و زەوییەکەی لەوشکیدا درزی بووە، زانایانیش هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما دەدەن. 
 
ئەکشای دیۆراس، زانای بواری کەشوهەوا دەڵێ "زنجیرەیەک مانگی بەدوای یەکمان لە حوزەیرانەوە هەبووە کە گەرمترین بوون بەراورد بە هەمان ماوەی پێشتر. هەموو ئەو ماوەیە جیهان گەرمترین بووە لەو کاتەوەی پلەی گەرما تۆمار دەکرێت."
 
ئەم هۆشداریدانە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەکاتێکدایە، دەزگای کۆپەرنیکۆسی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت 'شوباتی ئەمساڵ گەرمترین شوبات بووە لەوەتەی ساڵی 1850ـوە." 
 
بەگوێرە راپۆرتەکەی کۆپەرنیکۆس، لەو مانگەدا تێکڕای پلەی گەرما 13.54 پلەی سیلیزی بووە، 0.12 پلەی سیلیزی لەسەروو تێکڕای پلەی گەرمای شوباتی 2016 بووە، کە پێشتر گەرمترین مانگی شوبات بوو.
 
هەروەها زستانی ئەمساڵ لە نیوەگۆی باکووری زەوی، گەرمترین بووە لەو کاتەوەی پلەی گەرما تۆماردەکرێت؛ گەرماکە بە جۆرێک بووە کە تێکڕای پلەی گەرما لەو سێ مانگەدا 0.78 پلەی سیلیزی لەسەرووی تێکڕای پلەی گەرمای هەمان مانگەکانی ساڵانی 1991 بۆ 2020 بووە. 
 
کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر هەموو سوچێکی گۆی زەوی دەبیندرێت. 
 
ئەکشای دیۆراس، زانای بواری کەشوهەوا دەڵێ "ئەم وڵاتانەی بەناوبانگن بە گەرمی سووتێنەر و شەپۆلی گەرما، بۆ نموونە هیندستان، بەنگلادیش، پاکستان و وڵاتانی باشووری ئاسیا لەژێر مەترسیی دەستبەجێدان و هاوینی زۆر گەرم دەبینن."
 
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەریی گەورەی لەسەر بەستەڵەکەکانی باکووری زەویش هەبووە، هەربۆیە داوای هەنگاوی دەستبەجێ بەمەبەستی کەمکردنەوەی دیارەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا