یەكێتیی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت

19-11-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
بارەگای سەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل.
بارەگای سەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تاوتوێ دەکەن و سزای نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێنن. 
 
وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا پێش کۆتایی ساڵ لە برۆکسل کۆبوونەوە. دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، جەنگی غەززە، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بوون.
 
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە جیاتی جانتایەک دوو جانتای بەدەستەوە گرتووە و دەیباتە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوکارانی پێنج ساڵی رابردووی. بۆرێل لەبارەی سیاسەتی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامۆژگاریی هاوڕێ ئەورووپییەکانی دەکات. 
 
بۆرێل گوتی: "گفتوگۆ لەسەر دۆخی دوای هەڵبژاردنەکان دەکەین لە ئەمریکا. ئێمە خەریکە رووبەڕووی دیمەنێکی سیاسیی تەواو جیاواز دەبینەوە. ئەورووپییەکانیش پێویستە ئامادەبن بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بکەن تاوەکو کاردانەوەیان بەرامبەر بڕیارەکانی ئەمریکا هەبێت."
 
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا وەکو دەرفەتێک دەبینێت و رەخنە لە مامەڵەی سەرنەکەوتووی ئەورووپییەکان بەرامبەر شەڕی رووسیا و ئۆکراینا دەگرێت. 
 
گابریلیوس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا دەڵێت: "ئەو ستراتیژییەی کە لە ماوەی سێ ساڵی جەنگی ئۆکراینا جێبەجێمان کرد بۆ یارمەتیدانیان لەو 1,000 رۆژەی جەنگ، شکستی هێنا. بەدەستهێنانی ئاشتی لە رێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان، رێگەیەکی شکشتخواردووە. ئێمە پێویستیمان بە رێگەیەکی نوێ هەیە. ئێمە ستراتیژیەتێکمان پێویستە کە هێزی تێدابێت [کە لە هێزەوە سەرچاوەی گرتبێت]."
 
ئەڵمانیا کە ئێستا سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر بە ئێران هەیە و تەنانەت باڵیۆزەکەشی لە تاران گەڕاندووەتەوە بەرلین، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی رووسیا سزا بەسەر کەرتی دەریاوانیی ئێران دا دەسەپێنێت. 
 
ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: "جەنگە شەڕانگێزییەکەی پووتین دژی ئازادییە بەرامبەر بە ئەورووپا. ئێمە بە روونی بە پشتیوانەکانی جەنگە شەڕانگێزییەکەی دژی ئۆکراینا دەڵێین کە ئەم جەنگە کاریگەریی لەسەر ئازادی و بەرژەوەندییەکانی ئەورووپا دەبێت. بۆیە سزای نوێ بە سەر ئێران دا دەسەپێنین. هەروەها بەسەر هاوکارییەکانی درۆنی چینیش."
 
گرووپی هێڵی کەشتییەکانی ئێران و بەڕێوەبەرانی، لەگەڵ بەندەرەکانی ئەنزەلی و ئەمیرئاباد لەسەر دەریای قەزوێن لە باکووری ئێران و سێ کۆمپانیای هەمان کەرت لە رووسیا کەوتنە بەر سزای وڵاتانی ئەورووپا. 
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز). وێنە : AP

دکتۆر ئۆز بناسە؛ ئەندامی نوێی کابینەکەی ترەمپە

رووداو دیجیتاڵ محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز)، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وەکو سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە.