سێ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێکدادانەکانی سوودان کوژران

17-04-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن نەتەوە یەکگرتووەکان سوودان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی، کە ئاژانسێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە رایگەیاند سێ کارمەندیان لە شەڕ و پێکدادانە نێوخۆییەکانی سوودان، کوژران، پاشان چالاکییەکانی لەو وڵاتە راگرت.  
 
رۆژی یەکشەممە، 16ـی نیسانی 2023، ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا گوتی سێ کارمەندیان لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە شاری دارفووری رۆژهەڵاتی سوودان، کوژراون و دوو کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.
 
ئاژانسەکە دەڵێ سێ کوژراوەکە هەموویان خەڵکی سوودانن.
 
سیندی مەککەین، سەرپەرشتیاری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە سوودان، لە راگەیێندراوێکدا کارەکانی ئاژانسەکەی لەو وڵاتە هەڵپەسارد و گوتی "ناچارین بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو چالاکییەکانمان لە سوودان رابگرین. بەوردی چاودێری دۆخی ئەمنیی وڵاتەکە دەکەین".
 
مەککەین گوتیشی، "ئەرکی ئێمە ئەوەیە یارمەتی ئەو سوودانییانە بدەین کە رووبەڕووی کەمیی خۆراک بوونەتەوە، بەڵام ناتوانین ئەو ئەرکە ئەنجامبدەین تاوەکو سەلامەتی کارمەندەکانمان پارێزراو نەبێت".
 
ڤۆڵکەر پێرس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودان سەبارەت بەو رەوشەی لە سوودان دروست بووە، گوتی "لەڕادەبەدەر تووشی شۆک بووم کاتێک زانیم موشەک بە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنە مرۆییەکانی دیکە کەتووە"، هەروەها گوتی "بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دارفوور، تاڵانکراوە".
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتیی پزیشکانی سوودان لەبارەی ئاماری ئەو شەڕ و پێکدادانە تووندەی لە شەممەوە لەنێوان سوپای سەرەکیی سوودان و گرووپێکی دیکەی هەڵگەڕاوە بە ناوی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەڵگیرسا و تائێستا بەردەوامە، رایگەیاند "تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە 97 کەس کوژراون، ئەوە جگە لەو کەسانەی لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا