بۆ یەکەم جار شەقامێک لە ئەڵمانیا بۆ پێشوازی لە رەمەزان دەڕازێندرێتەوە

15-03-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
رازاندنەوەی شەقامەکە بە رووناکی
رازاندنەوەی شەقامەکە بە رووناکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتەکەدا، شەقامێک لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە هەڵواسینی مانگ و ئەستێرە و فانۆس، بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزان رازێندراوەتەوە. 
 
ئەنجوومەنی شارەوانیی فرانکفۆرت دوای گفتوگۆ و دەنگدان، بڕیاری رازاندنەوەی شەقامەکەی پەسندکرد کە موسڵمانانی دڵخۆش کردووە. 
 
سەردانکەرێکی شاری فرانکفۆرت دەڵێت، "زۆر سەرنجڕاکێشە، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕێکی جیاواز لە ئێمەیان هەیە و لەگەڵیشمان هاوسۆزن، ژمارەی موسڵمانەکان زۆرن لە ئەڵمانیا کە بۆ من سەرنجڕاکێشە، دەستخۆشی لە ئەڵمانیا و شارەوانیی فرانکفۆرت دەکەم."
 
یانیک شڤاندەر، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی فرانکفۆرتە لە پارتی کریستیان دیموکرات، ئەوان پشتگیرییان لەو هەنگاوە نەکردووە، بەڵام ناشیانەوێت لاببرێت. 
 
یانیک گوتی، "وەکو کریستیان دیموکراتەکان، دژی رووناکییەکان نین، بە پێچەوانەوە، ئێمە کە لە شارێکداین 180 نەتەوەی جیاواز لێی دەژین و نزیکەی 15%ـی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێکەوەژیانی شارەکە، بەڵام ئێمە دەڵێین نابێ پارە بەو شێوەیە خەرجبکرێت، هەنگاوەکە زۆر تاکلایەنەیە، کە بۆ ئایینێک تاوەکو 100 هەزار یۆرۆ دابین بکرێت بۆ رووناکی، لەکاتێکدا بۆ ئایینەکانی دیکە، پارە بۆ رووناکی دابین ناکرێت، بۆیە ئێمە دژی ئەو کارە نین، بەڵکو دژی شێوازی خەرجکردنی ئەو پارەیەین بۆ رووناکییەکە." 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.