تونجەر باکرهان و ئیلهام ئەحمەد کۆبوونەوە

30-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆبوونەوە و پرسی کوردیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە برۆکسل کۆبوونەوە.
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، ئیلهام ئەحمەد لە ئێکس رایگەیاند، "بە بینینی بەڕێز تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی دڵخۆش بووم. پێکەوە بابەتی گرنگمان لەبارەی پرسی کوردەوە تاوتوێ کرد".
 
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کردووە. دەشڵێت: "لەو بارەیەوە دیدگەمان هاوبەش بوو، کە ئاشتییەکی بە شکۆ بنچینەیە بۆ پەیوەندییەکان".
 
تونجەر باکرهان چەند رۆژێکە لە وڵاتانی ئەورووپایە و چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە رێکخراوە کوردییەکانی دەرەوە ئەنجام داوە.
 
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بۆ کۆنفرانسێک لەژێر ناوی "یەکێتی ئەورووپا؛ تورکیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کورد" چووەنەتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە ئەڵمانیا

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: پێشڤەچوون لە بابەتی رێگری لە کۆچبەران هەیە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە سنووردارکردنی گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتوو بووە. ئاماژە بەوەش دەکات، کەمبوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری و زیادبوونی دیپۆرتکردنەوە ئاماژەی ئەو سەرکەوتن و پێشڤەچوونەن