جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا رەخنەی تووند لە ترەمپ دەگرێت

30-03-2025
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکۆنەی "هەڵوێستە دووژمنکارییەکانی" سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات. دەشڵێت، ئیدارەی ئێستای وڵاتەکەی، هەرچەند دژی پرۆژە ژینگەییەکان بێت، ناتوانێت ئەو شۆڕشە بووەستێنێت. 
 
ئەل گۆر، جێگری سەرۆکی پێشتووری ئەمریکا لە پاریس لەبارەی کارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "نامەوێت لەو ئاستەنگانە کەمبکەمەوە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەڵوێستی دووژمنکارانەی بەرامبەر هەر شتێک هەیە کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا".
 
ئەو دەشڵێت، "پێموایە توانایان بۆ خاوکردنەوەی شۆڕشی ژینگەیی سنووردارە". 
 
گۆر ساڵانی 1993 بۆ 2001 جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو و سەر بە پارتی دیموکراتەکانە. ساڵی 2000ـیش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دۆڕاند. 
 
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا گوتیشی، "دەبینین کە زۆرینەی بڕیارە سەرۆکایەتییەکانی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن دادگەوە راگیراون، ئەوانەی نیگەرانی ئەوەن کە ئەو سەرپێچیی بڕیارەکانی دادگە بکات، ئەوا پێناچێت شتێکی لەو جۆرە رووبدات". 
 
ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ پیشانی دەدات بێڕێزی بە دادگە دەکات و پێناچێت پابەندی بڕیارەکانی دادگە بێت، بەڵام رای گشتیی لە ئەمریکا لەنێو کۆماری و دیموکراتەکاندا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان، زۆر بە تووندی پاڵپشتی یاسا و پابەندکردنی بەرپرسانی باڵای حکومەت دەکەن بە سەرۆکیشەوە. 
 
تاوەکو ئێستا ترەمپ ژمارەیەک بڕیار و هەڵوێستی هەبووە کە لەلایەن ژینگەپارێزانەوە رەخنەی تووندی لێگیراوە، لەوانە کشانەوە لە رێککەوتنامەی پاریس، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، ناچارنەکردنی کۆمپانیاکان بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و چەندین بڕیاری دیکە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە ئەڵمانیا

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: پێشڤەچوون لە بابەتی رێگری لە کۆچبەران هەیە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە سنووردارکردنی گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتوو بووە. ئاماژە بەوەش دەکات، کەمبوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری و زیادبوونی دیپۆرتکردنەوە ئاماژەی ئەو سەرکەوتن و پێشڤەچوونەن