لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا؛ هەوڵدەدرێت هەنگاریا بلۆککردنی 50 ملیار یۆرۆ هاوکاری بۆ ئۆکراینا هەڵگرێت

01-02-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
 ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات، مایکی رووداویش لەبەردەمییەتی، وێنە: JOHN THYS / AFP
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات، مایکی رووداویش لەبەردەمییەتی، وێنە: JOHN THYS / AFP
نیشانەکردن یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەنگاریا لەمێژە ئۆکراینای تۆمەتبار کردووە بەوەی پێشێلی مافی کەمینە هەنگارییەکانی لە ئۆکراینا کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە هاوکارییە داراییەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا بلۆک بکات، ئەمڕۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدەن هەنگاریا رازی بکەن بەوەی هاوکاری بگەیێنرێتە ئۆکراینا. 
 
پیتەر سیارتو، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا دەڵێ "ئێمە زۆر کارمان ماوە بیکەین و بگەینە رێککەوتن، بەڵام ئامادەین کاری زیاتر بکەین و هاوئاهەنگی زیاتر بکەین. لەبارەی پرسی هاوکارییە 50 ملیار یۆرۆییەکەشەوە، ئەمە پرسێکی دوو قۆڵی نییە و پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، کە لە برۆکسل بەڕێوەبچێت." 
 
رۆژی یەکی شوبات، سەرکردەکانی 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە لووتکەیەکی نوێی ئەوروپا کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا. 
 
ئامانجی سەرەکیی لووتکەکە، هەوڵدانە بۆ رازیکردنی هەنگاریا کە بلۆککردنی 50 ملیار یۆرۆ هاوکاریی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا هەڵگرێت؛ ئەو هاوکارییە بە خاڵێکی گرنگی قۆناخی ئاییندەی جەنگی ئۆکراینا دەبینرێت و لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا هەنگاریا رایگرت. 
 
ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەمبارەیەوە دەڵێ "زۆر گرنگە بۆچوونێکی گشتیی یەکگرتووی ئەوروپیمان لەبارەی ئۆکرایناوە هەبێت. ئێمە دەمانەوێت وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش چالاکتر بن لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا، بەتایبەت لە دابینکردنی چەک و هاوکاریی دارایی."
 
لەماوەی نزیکەی دوو ساڵی جەنگی ئۆکرانیا. یەکێتیی ئەوروپا، بە بەهای 92 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینای کردووە. کە زیاتر لە 43 ملیار دۆلاری بەهێزکردنەوەی ئابووریی وڵاتەکە و زیاتر لە 29 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی بووە، هەروەها 18.4 ملیار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانی ئۆکراینا تەرخانکردووە.
 
بلۆککردنی ئەو 50 ملیار یۆرۆیە لەلایەن هەنگاریاوە لەکاتێکدایە، پاکێجی هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ ئۆکرایینییەکان کە 60 ملیار دۆلارە، چەندین مانگە لە کۆنگرێس چەقیوە، ئەمەش ئۆکرایینییەکانی نیگەران کردووە لەوەی بەبێ ئەو هاوکارییانە چیدیکە نەتوانن بەرگەی هێرشی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان بگرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.