رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری لە یۆرۆدا بەردەوامە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە ئاستێکی بەرزدا ئامادەکاری بۆ یارییەکە دەکات.
پۆرتوگال لەسەر ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بۆ یارییەکەی بەرامبەر چیک کە رۆژی سێشەممە ئەنجامدەدرێت، 26 یاریزانی هەڵبژاردەکە بەیەکەوە مەشق دەکەن و یاریزانەکان ئامادەن، ئەمڕۆ دوایین مەشقەکانیان بۆ ئەو یارییە ئەنجامدەدەن.
شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە ماریفیڵدە و 400 کیلۆمەتر لە یاریگەی لایپزیگەوە دوورە کە یارییەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پۆرتوگال شوێنی مانەوەی بەرەو لایپزیگ بەجێدەهێڵێت و بە فرۆکە دەچێتە ئەو شارە و لە یاریگەی رێدبوڵ ئارێنا دوایین مەشقەکانی دەکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بۆ مێژوویەکی نوێ ئامادە دەکات و بۆ جار شەشەم بەشداری لە یۆرۆدا دەکات.
دۆن پێشتر پێنج جار بەشدارییکردووە و بە 14 گۆڵ، گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتییەکەیە و 2016 نازناوی یۆرۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ