دوای بڕیاری رۆیشتن لە مانچێستەر سیتی.. دی برۆین بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا دەکات؟

05-04-2025
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن کێڤن دی برۆین مۆندیالی یانەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کێڤن دی برۆین، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا، بەفەرمی ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.
 
یاریزانە بەلجیکییە تەمەن 33 ساڵەکە، لە رێگەی راگەیاندنەکان و سۆشیال میدیاوە رایگەیاند، کە کۆتایی بە 10 ساڵ ئەزموونی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی و یاریگەی ئیتیحاد دەهێنێت.
 
دی برۆین رۆڵێکی سەرەکیی بینیوە لەگەڵ مانچێستەر سیتی و یارمەتیی تیپەکەی داوە بۆ بەدەستهێنانی شەش نازناوی پرێمیەرلیگ، یەک خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و چەندین جامی نێوخۆیی.
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، بەیەکێک لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست لە جیهاندا وەسفی کرد.
 
چارەنووسی داهاتووی کێڤن دی برۆین تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە ئایا دەچێتە کام یانە، و لەگەڵ چەندین یانەی بەهێز لە گفتوگۆدایە.
 
گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بەوەی کە ئایا دی برۆین لەگەڵ سیتی دەمێنێتەوە بۆ جامی جیهانی یانەکان، کە بڕیارە ئەم هاوینە بەڕێوەبچێت، یان نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە