فێڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

15-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەبەرهێنانێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ مشتومڕێکی گەورە دەنێتەوە. راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکەی کریستیانۆ فێڵ لە خەڵکی دەکات.
 
کۆمپانیای ئورسو 9ـی رۆناڵدۆ لە بواری بەرهەمهێنانی ئاوی پاکدا، بڕیاریدا بچێته بازاڕەکانی پۆرتوگال و رکابەری گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەو بوارە بکات.
 
کۆمپانیاکەی کریس سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، چونکە رایگەیاند کە ئاوەکەی لە کانیی ئورسوی بەنێوبانگ لە ئیسپانیا دێنێت، کە زۆر پاکە و رێژەی خوێ تێیدا کەمە، بۆیە بەوە ناسراوە کە ورچەکان بەتایبەتی بۆ خواردنەوەی ئاوی پاک دەچنە ئەو کانییە.
 
رۆژنامەی El Paisـی بەنێوبانگی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، کە زانیارییەکانی کۆمپانیاکەی رۆناڵدۆ ساختەن و فێڵ لە خەڵکی کراوە.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، هیچ بەڵگەیەکی زانستی لەبەردەستدا نییە بسەلمێنێت کە ئەو ئاوە پاکترین و بەسوودترین ئاوە، وەک ئەوەی کۆمپانیاکە لە رێکلامەکانیدا بانگەشەی بۆ دەکات.
 
هەروەها هیچ ئاماژەیەک لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوه نییه سەبارەت بە دروستی زانیارییەکانی کۆمپانیاکه. واتا زانیارییەکان ورد نین و درۆ لەگەڵ خەڵکی کراوە.
 
پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەم راپۆرتەی ئەو رۆژنامە ئیسپانییەوە، رێژەی خواست لەسەر ئاوی کۆمپانیاکەی رۆناڵدۆ کەم ببێتەوە، کە ئێستا لە بازاڕەکانی پۆرتوگالدا خواستێکی زۆری لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە