گەڕی حەوتەمی پلە یەک.. کۆیە و چەمچەماڵ ئەرکیان ئاسان نییە

14-01-2020
رۆژان عەبدلرەحمان
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ گەڕی حەوتەمی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە شار و شارۆچەکەکانی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و شەش یاری دەکرێن.

یانەی چەمچەماڵ کە پلەی یەکەمی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە، لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر بە یانەی رزگاری یاری دەکات، چەمچەماڵ ١٢ خاڵی هەیە و رزگاریش دوو خاڵ لەو دوورە و لە پلەی سێیەمە و خاوەنی ١٠ خاڵە.



هەرچی یانەی کۆیەی دووەمە، لە یاریگەی خۆی یاری لەگەڵ یانەی ئاکرێ دەکات، کۆیە ١٠ خاڵی هەیە و ئاکرێش هەشت خاڵی هەیە.

لە یانەی ئاسۆی شاری هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لە شاری کەرکووک میوانی یانەی خاکە، ئاسۆ پلەی چوارەمی بەدەستەوەیە و هەشت خاڵی هەیە و یەک خاڵ لە پێش یانەی خاکەوەیە.

یانەی خانەقینیش لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهید دەکات، جیاوازی نێوان ئەم دوو تیپەش تەنیا خاڵێکە، خانەقین شەشەمە و هەشت خاڵی هەیە، هەڵبجەی شەهیدیش بە حەوت خاڵەوە نۆیەمە.

دوو یاری دیکەش هەن کە یانەکانی ئاڵتون کۆپری و ئاشتی بەیەکدەگەن، شەقڵاوەش لە بلێ میوانی یانەی هەڵۆیە.

سەرجەم یارییەکان لە کاژێر ١٤:٣٠ دەستپێدەکەن و یانەی سەیدسادقیش چاوەڕوانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە