رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گوتی خۆشحاڵم لەگەڵ فیفا کاردەکەم بۆ رێکخستنی مۆندیال.
لە دوو ساڵی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی میوانداریی دوو رووداوی گەورەی تۆپی پێی جیهان دەکات، کە فیفا سەرپەرشتی دەکات.
هاوینی ئەمساڵ، ئەمریکا میوانداریی یەکەم وەشانی فراوانی مۆندیالی یانەکان دەکات کە 24 یانە لەسەرانسەری جیهاندا بەشداریی تێدا دەکەن.
هاوینی 2026، ئەمریکا بەهاوبەشیی لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا، میوانداریی مۆندیالی هەڵبژاردەکان دەکات بەبەشداریی 36 هەڵبژاردە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، خۆشحاڵم لەگەڵ فیفا کاردەکەین بۆ رێکخستنی دوو مۆندیال لە وڵاتەکەمان.
ترەمپ دووپاتیکردەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەردوو پاڵەوانێتییەکەدا هەوڵدەدات وەک تەماشاکەر بەشداری هەردوو رووداوەکە بێت.
لای خۆیەوە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی گوتی، خۆشحاڵ دەبین بەشێکی مۆندیال لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت
لە چەند رۆژی رابردوودا، فیفا ئاشکرایکرد، بڕی یەک ملیار دۆلاری وەک خەڵات بۆ یانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتییەکە تەرخانکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ