بە قەرز مووچەیان دابینکرد

26-03-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن یانەی شەقڵاوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
دوێنێ یانەی شەقڵاوە پێش دەستپێکردنی مەشقەکان، مووچەی مانگی رابردووی دابەشکرد و سەرچاوەیەک لە یانەکە بە رووداوی راگەیاند" مووچەکە بە قەرز دابینکراوە".

 

 لە سەرەتای وەرزەوە یانەی شەقڵاوە بەدەست قەیرانی مووچەوە دەنالێنێت، چەندین جار یاریزانانی یانەکە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی یانەکەیان بۆ نەبوونی مووچە گەڕاندووەتەوە، تاوەکو گەیشتە ئەو راددەیەی کە بەشێک لە یاریزانەکان کاریی دووەمیان هەبێت بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن. 

 

سەرچاوەیەک لە یانەکە بە رووداوی راگەیاند" لەبەر ئەوەی جەژن نزیکە، هەرچۆنێک بێت دەبووایە مووچەیان پێبدەین، بۆیە ناچار 20 ملیۆن دینارمان لە سەرمایەدارێکی قەزای شەقڵاوە قەرز کرد و دابەشی سەر یاریزانەکانمان کرد".

 

یانەی شەقڵاوە، ئەم وەرزە بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە پلەی چواردەیەمی خولی نایابی کوردستانە و تەنیا 18 خاڵی هەیە، نزیکترین رکابەر یانەی پیشەسازییە کە 24 خاڵی هەیە. 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە