رووداو هەولێر
فیدراسیۆنی بالەی عێراق بڕیاریدا یارییەکانی گردبوونەوەی یەکەم لە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی بالەی عێراق لە شاری بەسرە بەڕێوەبچن.
یارییەکان سبەی چوارشەممە بە بەشداری یانەکانی هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، مەسافی شیمال، بەحری لەگەڵ غازی جنووب لەنێو هۆڵی داخراوی زوبێر بەڕێوەدەچن و چوار رۆژ دەخایەنێت.
عەباس هندی، بەرپرسی راگەیاندنی فیدراسیۆنی بالەی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، رایگەیاند "لەم قۆناخەدا یانەکان ململانێیەکی یەکجار بەهێز پێشکێش دەکەن، لەبەرئەوەی هەنگاونان و کۆکردنەوەی خاڵە بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ".
یارییەکانی رۆژی یەکەم بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر - پێشمەرگەی سلێمانی
مەسافی شیمال - بەحری
غازی جنووب چاوەڕوانە
وەرزی رابردوو یانەی غازی جنوب نازناوی خولی نایابی بالەی عێراقی بردەوە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەمی وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ