رووداو دیجیتاڵ
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوێنێ سێشەممە لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە دیلۆکی باکووری کوردستاندا باسی لە هەوڵی پارتەکانی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کورد کرد و گوتی؛ "هیچ کەسێک ماف و بوێریی ئەوەی نەبێت داوای دەنگی کورد بکات". گوتیشی با هیچ کەسێک دەنگی کورد بە پارووێکی ئاسان نەزانێت.
بوڵدان لەبارەی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە و هەنگاوی داهاتووی پارتەکە گوتی بێگومان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆمان هەیە و بە باشترین شێوە بەجێیدەهێنین.
بوڵدان رووی دەمی لە پارتەکانی تورکیا و بەتایبەتیش لە هاوپەیمانیی میللەت (جەهەپە و ئیی پارتی) کرد و گوتی: "ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، دیموکراسی لە تورکیادا بەرپا نابێت".
هەدەپە ساڵی 2019 لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا پشتیوانیی لە بلۆکی ئۆپۆزسیۆن کرد و دژی ئاکپارتی و مەهەپە دەنگیدا.
بەهۆی سەنگی هەدەپە، ئاکپارتی گەورەشارەکانی وەکو ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، بورسە، ئەنتاڵیا و چەند شارەوانییەکی گرنگی لەدەستدا. بەڵام هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادەنییە هاوکاریی بلۆکی ئۆپۆزسیۆن بکات. پێشتریش بەرپرسانی هەدەپە رایانگەیاندبوو تەنیا هاوپەیمانیی بەشێوەی فەرمی قەبووڵ دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ