ئەردۆغان پارێزگاری 16 پارێزگا دەگۆڕێت

19-09-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارنامەی پارێزگاران بە واژۆی سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە کە تێیدا گۆڕانکاری لە پۆستی 16 پارێزگاری تورکیا و باکووری کوردستاندا کراوە.
 
بڕیارەکە رۆژی پێنجشەممە 19-9-2024 لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە، بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پارێزگاری 16 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان گۆڕدران، لەوانە پارێزگارەکانی بەدلیس و شرنەخ. 
 
بیرۆڵ ئێکیجی، پارێزگاری کڕکڵارەلی کراوەتە پارێزگاری شرنەخ و ئەحمەد کاراکایا، قایمقامی سانجاکتەپەی ئیستەنبووڵ، کراوەتە پارێزگاری بەدلیس.
 
لە بڕیارەکەدا جگە لەو دوو پارێزگایەی باکووری کوردستان، گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگارانی مانیسا، ئارتڤین، گوموشهانە، کۆنیا، ئاماسیا، چۆڕوم، بوردور، کارامان، ئسپارتا، ساکاریا، کڕکڵارئەلی، کڕشەهیر، ئوشاک و بۆڵو کراوە.
 
بە گوێرەی یاسای بەڕێوەبردن لە تورکیا، پارێزگار راستەوخۆ لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێت، بەڵام سەرۆکی شارەوانی لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە