رووداو دیجیتاڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی بۆ پڕۆسەی چارەسەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا (TİP)، پارتی سەعادەت و پارتی ئاییندە کۆدەبێتەوە.
دەم پارتی دووەمجارە بۆ پرۆسەی چارەسەر سەردانی پارتە سیاسییەکان دەکات. تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی رۆژی دووشەممە 10ی ئادار لەگەڵ پارتی رەنج، جەهەپە و پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی-دەڤا کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئادار کاژێر 11:00 لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی پارتی کرێکارانی تورکیا دەکەن. کاژێر 14:00 سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی سەعادەت و کاژێر 16:30 خولەک سەردانی ناوەندی سەرەکیی بارەگای پارتی ئاییندە دەکەن.
کاژێر 11:00ی رۆژی یەکشەممە 17ی ئادار، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ مەهەپە و کاژێر 14:00ی هەمان رۆژ لەگەڵ ئاکپارتی کۆبوونەوە دەکرێت.
دەم پارتی سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەر، زانیاری دەداتە لایەنەکان و داوای پشتگیری دەکات. ئەگەر هەیە لە داهاتوودا لە پەرلەمانی تورکیادا کۆمیسیۆنێک بۆ پرۆسەی چارەسەر پێکبهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ