تورکیا دەڵێت 'بە ئاگاییەوە گەشبینە' بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا

دوێنێ کاژێر 07:06
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە یەکەم هەڵوێستی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئەوان بە "ئاگاییەوە گەشبینین" بەو رێککەوتنە. 
 
رۆژی سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، "ئێمە بە ئاگاییەوە گەشبینین لەبارەی ئەو رێککەوتنە، بەڵام جگە لەو رێککەوتنەی بەدەستهاتووە، ئێمە لەو قۆناخەدا دەمانەوێت ببینین کە چۆن جێبەجێ دەکرێت." 
 
ئەو بەرپرسەی تورکیا کە رۆیتەرز ناوی ئاشکرا نەکردووە، دەشڵێت، ئەو گرووپە [هەسەدە] پێشتر بەڵێنیداوە، هەربۆیە ئێمە لێرەدا تەماشای جێبەجێکردن دەکەین، لەجیاتی گوزارشت لە نیاز." 
 
ئەو بەرپرسە ئەوەشی نەشاردەوە کە رێککەوتنەکە هیچ لە مکوڕی ئەنقەرە ناگۆڕێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. 
 
بەرپرسەکە لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "ئەوە جێی قبووڵکردن نییە، بۆ خەڵکی نێو یەپەگە بچنە نێو دامودەزگەکانی سووریا بەبێ رەچاوکردنی زنجیرەی فەرمانداری، بەو شێوەیە گرنگە کە تێکەڵ بکرێن نەک هەر یەپەگە بمێنن." 
 
رۆژی 10ـی ئەم مانگە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر رێککەوتنێکی 8 خاڵیان واژۆ کرد، بە گوێرەی رێککەوتنە هەدەسە و دەزگا سڤیلەکانی رۆژئاوای کوردستان تێكەڵ بە سوپا و حکومەت دەکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

بەهۆی بەکارهێنانی 'سەرکردەی دامەزرێنەر' بۆ ئۆجەلان، رەخنە لە باخچەلی دەگیرێت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کاتێکدا پێشتر بە 'تیرۆرست' ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی دەبرد، ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی 'سەرکردەی دامەزرێنەر'ەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە.