دۆسیەی لادانی پارێزبەندیی 9 پەرلەمانتار رەوانەی پەرلەمانی تورکیا کرا

دوێنێ کاژێر 04:43
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆسیەی لادانی پارێزبەندیی 9 پەرلەمانتار کە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە ئامادە کراون، رەوانەی پەرلەمانی تورکیا کران. 6 پەرلەمانتار لە دەم پارتی و دوو پەرلەمانتار لە جەهەپەن، پەرلەمانتارەکەی دیکەش سەربەخۆیە.
 
ئەو پەرلەمانتارانەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، کە داوای لادانی پارێزبەندییان دەکرێت بریتین لە بەردان ئۆزتورک، خالیدە تورکئۆغڵو، هەڤاڵ بۆزداغ، نەجلا دەمیر، سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش و عەلی بۆزان. هەریەک لە جەمال ئەنگینیورت و ئەحمەد تونجای ئۆزکان پەرلەمانتارانی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە و ئەدیز ئەن پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە بازنەی ئەدیرنە.
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دۆسیەی ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ کۆمیسیۆنی هاوبەشی دەستوور و دادی پەرلەمان رەوانە کرد.
 
لە کۆمیسیۆنەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆسیەکان دەکرێت، ئەگەر قبووڵ کران، لە دانیشتنی پەرلەماندا دەخرێنە دەنگدانەوە.
 
دوای دەنگدان، ئەگەر بڕیاردرا پارێزبەندیی ئەو پەرلەمانتارانە لاببرێت، ئەوا پرۆسەی دادگاییکردنیان لە دادگە دەستپێدەکات.
 
لە 20ی مایسی 2016 دوای ئەوەی بە دەنگی فراکسیۆنی ئاکپارتی و مەهەپە و بەشێک لە پەرلەمانتارانی جەهەپە ماددەی 83ی دەستووری تورکیا هەموار کرا، کە تایبەتە بە لابردنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران، لە ئاکپارتی 29، مەهەپە 10، جەهەپە 55 و لە هەدەپەش 53 پەرلەمانتار لەگەڵ پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیرا.
 
لەو 148 پەرلەمانتارانەی پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیرا تەنیا مافی پەرلەمانتارێتی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە وەرگیرایەوە. نۆ پەرلەمانتاری هەدەپە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی پارتەکەشیان لەنێودابوو خرانە زیندانەوە. 11 پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپەش بەهۆی دەوامنەکردن و ئەو بڕیارانەی پێشتر بۆ زیندانیکردنیان لەلایەن دادگاوە درابوون، مافی پەرلەمانتارێتیان لێسەندرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

بەهۆی بەکارهێنانی 'سەرکردەی دامەزرێنەر' بۆ ئۆجەلان، رەخنە لە باخچەلی دەگیرێت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کاتێکدا پێشتر بە 'تیرۆرست' ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی دەبرد، ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی 'سەرکردەی دامەزرێنەر'ەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە.