رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی سووریا، چوار کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 24-12 لە ناوچەی تەجنید لە شاری منبج لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری حەلەب روویدا. سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویان کردەوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە دووان لە بریندارەکان منداڵن.
سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک باڵەخانە زیانیان بەربکەوێت.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەمە یەکەم رووداوی تەقینەوەیە لە سووریا رووبدات لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمی 2024.
Li nava bajarê Minbicê otomobîleke bombebarkirî hat teqandin
— RudawKurdi (@RudawKurdi) December 24, 2024
Li gorî zanyariyan 2 kes hatine kuştin û 4 kes jî birîndar bûne pic.twitter.com/fsBI5hN0U0
لەدوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە زیادکردووە و، 9ی ئەم مانگە کۆنترۆڵکردنی منبجیان راگەیاند.
دوو هەفتەیە شەڕ لەنێوان هێزەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەکانی دەوروبەری منبج، بەنداوی تشرین و کۆبانێ بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ