رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی کوردنشینی شەهبا لە پارێزگای حەلەبی سووریا کشایەوە. یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە رێکاری ئەمنی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەگرێتەبەر.
چالاکڤانێک لە شەهباوە بە رووداوی راگەیاند: "کشانەوەی سوپای سووریا لە بەیانیی رۆژی شەممەوە بەرەو رۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکرد."
شەهبا ناوچەیەکی کوردنشینی حەلەبە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە.
چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەندی شاری حەلەب و هێزەکانی سوپای سووریا لە شارەکە و دەروبەری دەکشێنەوە.
ئیبراهیم شێخۆ، چالاکڤانێکی کوردە لە شەهباوە بە رووداوی راگەیاند: "خەڵکی کورد لە شەهبا و حەلەب لە شوێنی خۆیانن. گەڕەکەکانی نوبل و زەهرا لەلایەن هێزی کوردییەوە دەپارێزرێن."
ئیبراهیم شێخۆ گوتیشی، ژیان و خزمەتگوزاری لە شەهبا و شێخ مەقسوود ئاساییە.
ئیبراهیم شێخۆ گوتیشی: "هەسەدە داوای لە خەڵک نەکردووە ناوچەکانیان جێبهێڵن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ