چەکدارانی تەحریری شام شارۆچکە و گوندی زیاتر لە حەلەب و ئیدلب کۆنترۆڵ دەکەن

01-12-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
هێزە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە پێشڕەوەییەکانیان بەردەوامن.
هێزە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە پێشڕەوەییەکانیان بەردەوامن.
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ 

هێزە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەردەوامن لە پێشڕەوی کردن لە پارێزگەی حەلەب و دەورووبەری. سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش دەڵێن، سوپای وڵاتەکە هیچ شوێنێکی حەلەبی بەدەستەوە نەماوە. 
 
محەممەد عەبدۆ، چەکداری تەحریری شام دەڵێت، "زۆربەی گەڕەکەکانی شاری حەلەب ئازادکراون. لە شاری حەلەب 13 ساڵە دەربەدەرکراوم، 13 ساڵە."
 
شەداد مەسانە، چەکدارێکی دیکەی تەحریری شامە، ئاماژەی بەوە کرد، "ئامانجی سەرەکیمان دەرکردنی چەتەکانە لە حەلەب بەهۆی ئەو نادادی و نەهامەتییەی رووبەڕووی خەڵکەکەیان کردبوویەوە. ئامانجمان ئەوەیە ناوچەکە لەدەست ئەو رژێمە ستەمکارە پاک بکەینەوە."
 
بەگوێرەی دەستەی تەحریری شام، لە رۆژی چوارشەممە، 27ـی تشرینی دووەمەوە زیاتر لە 200 گوند و شارۆچکەیان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب کۆنترۆڵ کردووە.
 
هێزە چەکدارەکە دەڵێت، دوای حەلەب بەرەو پارێزگاکانی حومس و حەما پێشڕەوی دەکەن.
 
لە بەرامبەر پێشڕەوییەکاندا، رووسیای هاوپەیمانی حکومەتی سووریا، پێگەکانی گرووپە چەکدارەکە بۆردوومان دەکات. رووسیا کوژرانی زیاتر لە 300 چەکداری هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان راگەیاندووە. 
 
ئەحمەد موقتاسی، دانیشتووی شاری حەلەبە، ئەو دەڵێ، "قەڵای حەلەب زۆر ستەمکاری بینیوە و ئێستا ئازادە، بەمزووانەش بەویستی خودا دەگەینە گۆڕەپانی ئومەوییەکان لە دیمەشق."
 
سوپای سووریا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ناوچەکانیان جێهێشتووە و هۆکارەکەیشی بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە دەگەڕێنێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە