لیژنە بۆ گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانى نەینەوا پێکدەهێنرێت

22-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگارى نەینەوا لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى گۆڕانکارییە کارگێڕییەکان لەو پارێزگایە پێکدەھێنێت، بۆ ئەوەى وردبینی لە سی ڤى ئەو کەسانە بکات کە ئەنجوومەنى پارێزگا دەنگی لەسەر داون.
 
ئەو هەنگاوەى پارێزگار بۆ ئەو 16 پۆستە کارگێڕییەیە، کە یەکى تەممووزى 2024، ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا دەنگى لەسەردان، کە پۆستى قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە دەگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 22ـی ئادارى 2025، محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "سبەى یەکشەممە بڕیارى دادگەى کارگێڕى لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە بە فەرمى دەگاتە پارێزگار و رێوشوێنە فەرمییەکان دەستپێدەکەن".
 
26ـی کانوونى یەکەمى 2024، دادگەى کارگێڕى سکاڵاى 7 قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەى لە نەینەوا رەتکردەوە، کە لە دژى لادانیان لە پۆستەکانیان لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگا، تۆماریان کردبوو. چواری ئاداری 2025 دادگەى باڵاى فیدراڵی سکاڵایەکى پارێزگارى نەینەواى لە دژى ئەو گۆڕانکارییانە رەتکردەوە.
 
پارێزگارى نەینەوا لیژنەیەک پێکدەھێنێت بۆ وردبینی لە سی ڤى ئەو کەسانەى ئەنجوومەنى پارێزگا دەنگى لەسەر داون.
 
محەممەد کاکەیی گوتى، "ئەو وردبینییە بۆ ئەوەیە دڵنیاببنەوە لەوەى لەڕووى یاساییەوە ئەو کەسانەى دەنگیان لەسەر دراوە، دەتوانن ئەو پۆستانە بەڕێوەببەن و دواى ئەو پرۆسەیە بە فەرمى بڕیارى دەستبەکاربوونیان دەدرێت، ئەگەر مەرجە یاساییەکانیان نەبێت، ئەنجوومەنى پارێزگا دەتوانێت لە برى ئەوان دەنگ بە کەسانى دیکە بدات بۆ پۆستەکان."
 
یەکى تەممووزى 2024، ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا گۆڕانکاری لە سەرۆکى 20 یەکەى کارگێڕیی کرد، بەڵام هاوپەیمانیی نەینەواى یەکگرتوو و فراکسیۆنى پارتى، بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کرد و لە دژى گۆڕانکارییەکان وەستانەوە. گۆڕانکارییەکان بە زۆرینەى دەنگى هاوپەیمانیی نەینەواى ئایندە کران.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چاورچێوەی هاوئاهەنگی

شیعەکان دەستبەردارى هەموارى یاسای هەڵبژاردن دەبن و بە فرەلیستى بەشداردەبن

پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەسەر هەمووارى یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن. بۆیە یاساکە وەک خۆى دەمێنێتەوە. لایەنە شیعەکان بە سێ بۆ چوار هاوپەیمانى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی داهاتوودا بەشداری دەکەن کە رێکارەکانى لە مانگى نیسانەوە دەستپێدەکەن.