عێراق
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دادوه‌ر د. فایەق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق له به‌غدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و سوپاسی هەوڵ و رۆڵە ئەرێنییەکانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28-04-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر د. فایەق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هەروەها هه‌ردوولا باسيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و، سوود وه‌رگرتنى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كرد؛ جه‌ختيشیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و رۆڵی ئه‌رێنیی دادوه‌ر د. فایەق زێدان، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات‌دا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
سه‌ربه‌خۆيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لە ته‌وه‌رەکانی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسی چارەسەری کێشەکان، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی مافی پێکهاتەکانیان کردووە. pic.twitter.com/Eo9VoDKxhH
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 28, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ