رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، تاوتوێی پرسیی هەمواری یاسای بودجە و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە کورد و دۆخی ئەمنیی عێراقیان کردووە.
لە دووەمین رۆژی سەردانەکەی، لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی دەستپێکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکرد، "دۆخی ئەمنیی و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيیه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران."
لەسەر بانگهێشتی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و برازای "شەهیدی میحراب"، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێکەوت.
محەممەد باقر موحسین حەکیم تەباتەبائی، کوڕی موحسین ئەلحەکیم، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق و دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، لە 29ـی ئابی 2003، لەکاتێکدا لە نوێژی هەینی بوو لە نەجەف، لە تەقینەوەیەکدا تیرۆرکرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای رێوڕەسمی "شەهیدانی میحراب" دوێنێ 13-01-2024 ژمارەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا، لە یەکەمین کۆبوونەوەش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دووەمی بۆ لای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى. "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه."
هەر دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، نووری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا و بۆ جاری دووەم لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانیدا کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆ 14-01-2024 کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسی حکومییەکان بەردەوام بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ