نێچیرڤان بارزانی و فالح فەییاز: نابێت عێراق بکەوێتە نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌

14-01-2024
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی  لە بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيیه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌، تاوتوێ كران."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت عێراق نه‌كه‌وێته‌ نێو ئاڵۆزييه‌كانى نێوچه‌كه‌وه‌ و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت. 
 
هه‌روه‌ها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی  هاوڕا بوون كه‌ "به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌ و هێرشه‌ درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت."
 
بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی "شەهیدانی میحراب" نێچیرڤان بارزانی رۆژی شەممە، 13-01-2024 بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لەدوای رێوڕەسمەکە لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە، یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەستگیرکردنی کۆچبەرێک.

لە وان و ئاگری 56 کۆچبەر دەستبەسەرکران

قایمقامییەتی شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2024، تیمەکانی جەندرمە لەکاتی پشکینی رێگەوبان، لە خاڵی پشکینی گوندی ئونسەلی سێ کۆچبەری نایاساییان لە پاسێکی نەفەرهەڵگردا دەستبەسەرکردووە کە جلوبەرگی یاریدەدەری شۆفێریان پۆشیوە.