هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: حکومەت سەرەداوی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەستکەوتووە

28-04-2024
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، سەرەداویان لەبارەی ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە لەو کارە تێوەگلاون. 
 
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هاوپەیمانیی پێکهێنەری حکومەتی عێراقە، راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ (شەممە، 27ـی نیسان) بڵاوکردەوە.
 
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەڵێت، تێیدا "باسی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن کرا."  
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بونیادنانی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان و گرنگیی بەدواداچوون بۆ سەرجەم رێککەوتنەکان بۆ کاری بەسوود، جەختی لێکرایەوە." 
 
لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە و راگەیێندراوەکە دەڵێت، "پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا قووڵە و پێویستە بەپێی بەرژەوەندیی هەردوو گەل و وڵات گەشەی پێبدرێت، بەتایبەت لەبواری ئاسایش، ئاو و کشتوکاڵ."  
 
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەیدا کە ژمارە 28 بوو، پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانی بە گرنگ زانیوە و دەڵێت، بایەخێکی زۆری هەیە و سوودی بۆ عێراق و وڵاتانی دیکەی پڕۆژەکەش دەبێت.
 
هاوپەیمانێتییەکە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە رۆژی هەینی لە رێگەی درۆنەوە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بە هۆیەوە چوار کەسی یەمەنی کوژران و دووی دیکەش برینداربوون. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. سەرۆکوزیران رایگەیاند، گەیشتوونەتە دەستکەوتنی سەرەداو کە دەیانبات بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون و رەوانەی دادگە دەکرێن لەکاتی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەدا."  
 
هاوپەیمانێتییەکە جەخت لەسەر گرنگیی خێرا یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.