سوودانى بۆ وەزارەتى نەوت: کێشەکانى کۆمپانیاى لۆک ئۆیڵی رووسى چارەسەر بکەن

09-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى لە وەزارەتى نەوت کرد کێشەکانی کۆمپانیاى لۆک ئۆیڵى رووسى لەبەردەم جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى، چارەسەر بکەن.
 
ئەو داواکارییەى سوودانى لە کۆبوونەوەیەکدا بوو لەگەڵ ڤاگیت کەبیرۆڤ، سەرۆکى کۆمپانیاى لۆک ئۆیڵى رووسى و برووس کۆتراشیڤ، باڵیۆزى رووسیا لە عێراق کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ـی نیسانى 2025) ئەنجامدرا. 
     
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکى کۆمپانیا رووسییەکە ئەو کێشە و ئاڵنگارییانەى باس کردووە، کە لەبەردەم جێبەجێکردنى پڕۆژەکانیدان لە عێراق، بەو هۆیەوە سوودانى داواى لە وەزارەتى نەوت کرد؛ چارەسەرى ئەو کێشانە بکات و بڕیارى پێویست لەبارەیانەوە دەربکات. 
 
کۆمپانیاى لۆک ئۆیڵ، لە نەوەتەکانى سەدەى رابردووەوە لە عێراق کار دەکات، گرێبەستى لە بوارى نەوت و وەبەرهێنانى گازى هاوەڵ هەیە لە کێڵگەى رۆژئاواى قوڕنە لە بەسرە و کێڵگەى ئوریدو کە هاوبەشە لەنێوان هەردوو پارێزگاى موسەننا و زیقار.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانى بە گرنگى زانیوە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى کۆمپانیا رووسییەکە لەو کێڵگانەى کارى تێدا دەکەن؛ لەپێناو بەرهەمهێنانى نەوتى خاو و گاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا. 
 
یەدەگى کێڵگەى رۆژئاواى قوڕنە، زیاتر لە 12 ملیار بەرمیل نەوتە، یەدەگى نەوتى کێڵگەى ئوریدو نزیکەى 13 ملیار بەرمیلە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هەڵاتنی یەکێک لە زیندانییەکان

وەزارەتی داد بۆ رووداو: دوو زیندانییە هەڵاتووەکەی حیلـلە دەستگیرکرانەوە

دوو زیندانییە هەڵاتووەکەی حیلـلە دەستگیرکرانەوە و بەڕێوەبەری زیندانەکە، یاریدەدەر و بەرپرسانی دیکەی زیندانەکە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. وەزیری دادی عێراق دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا سەرەداوی تاوانەکە ئاشکرا بووە