رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد. بڕیارە هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد حەلبووسی کۆببێتەوە.
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو کە نزیکەی کاژێرێکی خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێدان به‌پێى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و هاووڵاتييان له هه‌موو عێراق تاوتوێكران.
"هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تیشک خراوەتە سەر دواپێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى."
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌كان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێداگريی له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به مه‌به‌ستى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كرده‌وه.
لە کاژێر 8:07ـی ئێوارە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی دەستیپێکرد. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە کە لە پشکی سوننەکانە.
هەر لەوبارەو، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان خرایە نێو کارنامەی دانیشتنەوە، بەڵام دواتر ئەو پرسە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلاکەرەوە بێت.
دوای کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم کۆدەبێتەوە.
بەپێ زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان بەردەوام دەبێت، لە نێویاندا کاژێر 9:00ـی بەیانی لەگەڵ دکتۆر عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە هەر سبەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆببێتەوە.
لەم مانگە، ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، دوایینجار رۆژی 06-04-2024 سەردانی پایتەختی عێراقی کرد و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ