کۆمیسیۆن دەرگەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران و گواستنەوەى دەنگدەر دەکاتەوە

24-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ مانگێک دەرگاى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران و گواستنەوە لەنێوان پارێزگاکان دەکاتەوە.
   
ئەمڕۆ (دووشەممە، 24ـی ئادارى 2025) جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "رۆژى 25ـی ئادار، نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران دەستپێدەکات و بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت، هەزار و 79 ناوەند بۆ ئەو مەبەستە لە سەرانسەرى عێراق کراونەتەوە". 
 
جومانە غەلاى گوتى، ئەو نوێکردنەوەیەی تۆمارى دەنگدەران تۆمارکردنى یەکەمجارى دەنگدەر، زیادکردن، راستکردنەوە و سڕینەوە دەگرێتەوە، بە ئاوارە و کارمەندانى هێزە ئەمنییەکانیشەوە. 
 
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران وەک ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بڕیارە بەر لە 25  تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بکرێت.
 
گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، دەنگدەر بۆ گۆڕانکاری لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکى دیکە، پێویستى بە کارتی نیشتمانى یان وڵاتینامە و ناسنامەى بارى کەسی و فۆرمى  خۆراک هەیە. 
 
بەگوێرەى ئامارێک کە دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتووە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، 29 ملیۆن هاووڵاتى مافى دەنگدانیان دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە