پشکی نەینەوا لە یاسای بودجە نزیکەی سێ ترلیۆن دینارە

15-06-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پشکی پارێزگای نەینەوا لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە. 
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 15-06-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چەندین بەشی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا پارە بۆ پارێزگای نەینەوا تەرخانکراوە، لەوانە؛ سەرووی 623 ملیار دینار لە پەرەپێدانی هەرێمەکان، 105 ملیار دینار بۆ پشتیوانیی سەقامگیری، 75 ملیار دینار بۆ فڕۆکەخانەی موسڵ، 750 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی وزەی کارەبا لە حەمام عەلیل، 350 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی سێ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی.
 
پارێزگای نەینەوا 402 کیلۆمەتر لە بەغدا دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 3 ملیۆن کەسە، یەک لەسەر سێی دانیشتووانی پارێزگاکە کوردن. موسڵ ناوەندی پارێزگاکەیە و قەزاکانی بریتین لە: موسڵ، بەعاج، تەلەعفەر، تلکێف، شنگال، شێخان، حەزەر و مەخموور. 
 
دووبەردانی کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت، لە سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکاندا 137 ملیار دینار بۆ پارێزگای نەینەوا تەرخانکراوە لەگەڵ 100 ملیار دیکە لە سندووقی ناوچە زۆر هەژارەکان، هەروەها 50 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ  قەحتانییە، بەعاج، شنگال، زوممار و دەشتی نەینەوا.
 
نوێنەرەکەی پارێزگای نەینەوا گوتی: بەشێوەیەکی گشتی، پشکی پارێزگای نەینەوا لە یاسای بودجەی گشتیی 2023دا، دەگاتە 2 تریلیۆن و 900 ملیار دینار، ئەمە وێڕای پلەی دامەزراندن بۆ نەینەوا.
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 12-6-2023، دوای پێنج رۆژ لە مشتومڕ، پەرلەمانی عێراق گەورەترین بودجەی لەمێژووی خۆیدا پەسندکرد، کە زیاتر 199 تریلیۆن دینار (153 ملیار دۆلار) دەبێت.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.