ئەندامێکى لیژنەى دارایی: دوو بڕگەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجە ناکۆکى لەسەرە

08-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: دوو بڕگەى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی عێراق ناکۆکییان لەسەرە و  پێشنیاز هەیە دانەوەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بکرێتە راسپاردە. دەرهێنانى نەوتیش لە کەرکووک و نەینەوا بۆ پەسندکردنى یاساى نەوت و گاز دوابخرێت.
 
رۆژی 8ى حوزەیرانى 2023 موعین کازمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەر لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە و بەشێک لەو گۆڕانکاریانەیان پێگەیشتووە کە بەگوێرەى رێککەوتنە سیاسییەکان لەنێو پڕۆژەیاساى بودجەى گشتىدا کراون.
 
موعین کازمى گوتی "ئەوەى پەیوەندیی بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە و چارەسەر نەکرابێت، دانەوەى پاشەکەوتى مووچە و رێگرى لە دەرهێنانى نەوتە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووک و نەینەوا، پێشنیاز هەیە چۆنیێتى دانەوەى پاشەکەوتى مووچە وەک راسپاردە بدرێتە حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە لە پشکەکەى بیداتەوە و لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى بهێندرێتە دەرەوە. پرسی دەرهێنانى نەوتیش لە کێڵگەکانى کەرکووک و  نەینەوا دوابخرێت بۆ پەسندکردنى پڕۆژەیاساى نەوت و گاز و راسپاردەیەک هەبێت بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە نابێت نەوت لە کەرکووک و نەینەوا هەناردەبکرێت بەبێ رەزامەندى حکومەت فیدراڵى".
 
بڕیارە کاژێر هەشتى ئەمشەو (8-6-2023)، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق کە بۆ سێ ساڵە و قەبارەکەى نزیکەى 199 تریلیۆن دینارە.
 
موعین کازمى کە ئەندامى فراکسیۆنى چوارچێوەى هاوئاهەنگییە، گوتى "ئەوەى پەیوەندیدارە بە سکاڵاى پشکى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان کە لە گۆڕانکارییەکاندا کرابوون، پرسێکى نێوخۆیی کوردستانییە و  پەسندکرنى بودجەی لەسەر پەکناخەین".
 
رۆژی 25ـی ئایارى 2023، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق چەند گۆڕانکارییەکى لە هەردوو مادەى 13 و 14ـی پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراقدا کرد، کە تایبەت بوون بە پشکى هەرێمى کوردستان و چەند کۆت و بەندێکیان بۆ ناردنى بودجە و رادەستکردنى نەوت و دانەوەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران دانابوو.
 
پارتى پێشنیازی کردووە حکومەتى فیدراڵى قەرزى درێژخایەن بداتە حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەوەى مانگانە 10%ـی مووچە پاشکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی پێ بداتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەیەک زێڕ بە 2030 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

ئۆنسەیەک زێڕ بە 3030 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، گوشارەکان لەسەر نرخی زێڕ، بووە هۆکار نرخی کانزای زەرد تاوەکو 2970 دۆلار دابەزێت. لە دوای چەند کاژێرێک بەهۆی بەربەست و هێڵی پاڵپشتیی 3000 دۆلار، دووبارە نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئاراستەی خۆی گۆڕی و ئێستا بە نزیکەی 2030 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.