بەڤیدیۆ؛ گەنجێک لە زانکۆیەکی بەغدا بە هەڕەمەکی تەقە دەکات و 6 کەس بریندار دەکات

05-01-2025
نەهرۆ محەممەد
ڤیدیۆی رووداوەکە؛ تێیدا گەنجەکە دەردەکەوێت کە تەقە لە خەڵک دەکات
ڤیدیۆی رووداوەکە؛ تێیدا گەنجەکە دەردەکەوێت کە تەقە لە خەڵک دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێک لە زانکۆی ئیسرا لە شاری بەغدا، تەقە لە دەوروبەرەکەی دەکات و بەو هۆیەوە شەش کەس بە گوللە بریندار دەکات.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) روویدا. زانکۆی ئیسرا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر زانکۆکە، نەناسراوە.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری روواداو لە بەغدا دەڵێ "هێرشکارەکە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەیدا 6 کەس بریندار بوون؛ لەنێویاندا چواریان قوتابی و دووانیان پاسەوانی زانکۆکەن."
 
وەک لە تۆماری کامێرای چاودێری دەردەکەوێت "گەنجەکە کە چاکەتێکی خۆڵەمێشی پۆشیوە و دەستکێشی لەدەستدایە، لەنێو پرسگەی زانکۆکە دەمانچە دەردەهێنێت و گوللـە لە کەسێک دەدات، دواتر لەنێو گۆڕەپانی زانکۆکە بە هەڕەمەکی گوللە بەسەر خوێندکاراندا دەتەقێنێت؛ کەسێک هەوڵدەدات بیوەستێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت."
 
هەر لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوای ئەوەی گەنجەکە دەگەڕێتەوە نێو پرسگە، ئامادەبووان دەستبەسەری دەکەن و لێیدەدەن. ئێستا گەنجەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرە و هێشتا نازانرێت پاڵنەری رووداوەکە چییە.
 
زانکۆی ئیسرا زانکۆیەکی تایبەتە و لە ساڵی 2011 دامەزراوە. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لە 21-02-2013 دانیپێداناوە. 12 کۆلێژ و 21 بەشی هەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماوەی یاسایی کۆمیسیاران کۆتایی هات و بەشێکیان ئامادەنین خۆیان بەربژێر بکەنەوە

ماوەی یاسایی کۆمیسیاران کۆتایی هات و بەشێکیان ئامادەنین خۆیان بەربژێر بکەنەوە

وادەى کارکردنى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆتایی هات، بەگوتەى چەند پەرلەمانتارێک دەبێت کۆمیسیۆنێکى نوێ لە ماوەى دوو مانگدا هەڵبژێردرێت، هەرچەندە ئەوە بە "ئەستەم" دەزانرێت بۆ ئەوەى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمان بکات، کە لانیکەم پێویستیان بە شەش مانگە.