لە ئێران سزای هاتووچۆ لە ماوەی نەورۆزدا 30٪ زیاد دەکرێت

11-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە ماوەی نەورۆزدا، سزای هاتووچۆ بەڕێژەی زیاتر لە 30٪ زیاد دەکات.
 
زیادکردنی سزای هاتووچۆ لە شەممەی داهاتوو 15ـی ئادارەوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردن و، بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
تەیموور حوسێنی، سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، لە پشووی نەورۆزدا گەشتکردن و هاتووچۆ زیاتر دەبێت و بەمەبەستی کەمکردنەوەی سەرپێچی کە دەبنە هۆی رووداوی هاتووچۆ، بڕیاریانداوە لەو ماوەیەدا سزاکانی هاتووچۆ یەک لەسەر سێ زیاد بکەن.
 
بەپێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە نەورۆزەوە تاوەکو کۆتایی یەکەم مانگی زستان، واتە لە ماوەی 10 مانگدا 16 هەزار و 399 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 
 
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، ئەم ساڵ ژمارەی قوربانییانی هاتووچۆ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی پار، 4.5٪ کەمبووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە