رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەرسێ وڵاتی سعودیە، سووریا و لوبنان لە جەدە. وێنە: AFP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە، سووریا و لوبنان رێککەوتنێکیان بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی نێوانیان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی ئاسایشی ئەو ناوچانەوە واژۆکرد.
رۆژی هەینی 28ـی ئاداری 2025 لە جەدە میشێل میناسا، وەزیری بەرگریی لوبنان لەگەڵ مورهەف ئەبو قەسرا، هاوتا سووریاییەکەی کۆبووەوە و رێککەوتنەکەیان واژۆکرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی سعودیە، رێککەوتنەکەی وەزیرانی بەرگریی لوبنان و سوریا لەسەر "گرنگی ستراتیژی دیاریکردنی سنوورەکانیان" و پێکهێنانی لیژنەی یاسایی و تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەکاندا بووە. هەروەها، هەردوو وڵات رێککەوتوون لەسەر "چالاککردنی میکانیزمێک بۆ هاوئاهەنگی" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئاڵنگارییەکی ئەمنی، بەدرێژایی سنوورەکانی نێوانیان.
لوبنان و سووریا نزیکەی 400 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. دوای رووخانی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی رابردوودا و پێکهێنانی حکومەتی لوبنان، هەردوولا هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەتی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان چڕکردوونەتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگە و دوای ئەوەی بەرپرسانی دیمەشق حیزبوڵڵای لوبنانیان بە رفاندنی سێ سەربازی وڵاتەکەیان و کوشتنیان تۆمەتبارکر، پەیوەندییەکانی سووریا و لوبنان بەرەو خراپی چوون. گرووپەکەش کە بە نزیک لە ئێران دادەندرێت رەتیکردەوە ئەو کارەیان کردبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ