هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان: لەگەڵ لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

08-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن نەتەوە یەکگرتووەکان حەماس ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان - یونیفیل، لە بارەی شەڕی نێوان گرووپەکانی فەلەستین و ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هاوئاهەنگیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژی لە ناوچەکە. 
 
هێزەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هەموو لایەنەکان هاندەدەین دان بە خۆیاندا بگرن و لە رێگەی یونیفیلەوە هاوئاهەنگ بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی."
 
پێشتریش ئەندریا تێنێنتی، گوتەبێژی یونیفێل رایگەیاندبوو: "سەربازانی هێزی ئاشتیپارێز بە درێژایی هێڵی شین ئامادەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و یارمەتیدان لە رێگریکردنی دروستبوونی تووندوتیژی."
 
مەبەست لە هێڵی شین، ئەو هێڵە سنووریەیە کە ساڵی 2000، نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل و لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلاندا کێشای بۆ ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ پشت ئەو هێڵە بکشێنەوە. 
 
باخچەکانی شەبعا و کەفرشوبا لە جەنگی ساڵی 1967 لە لایەن ئیسرائیلەوە لە دەستی سووریا دەرهێنران کە بەشێکن لە بەرزاییەکانی جۆلانی سووری، کە ئیسرائیل لە ساڵی 1981ـەوە بە خاکی خۆیەوە لکاندوویەتی. حکومەتی لوبنانی دەڵێت، ئەو ناوچەیە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە خاکی لوبنان.  
 
هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 1978ـەوە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکهێنراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکانی لوبنان کە لەو ساڵەدا دەستی بەسەردا گرتن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێری بێتەلی وۆکی تۆکی و پەیجەر. وێنە: AFP

تەندروستیی لوبنان: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەلەوە 37 کەس گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری تەقینەوەکانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەلی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە تاوەکو کاژێر نزیکەی 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,931 کەسیش برینداربوون، دەشڵێت تەندروستیی برینداربووانی تەقینەوەکەی چوارشەممە قورستر بوو.