لە شاری خۆی سێ مامۆستا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

03-12-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سێ مامۆستا لە رێگەی نێوان شارۆچکەی کۆتۆڵ و شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە، 3-12-2024، لە رێگەی نێوان شاری خۆی و شارۆچکەی کۆتۆل لە نزیک گوندی حەبەش، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە هەر سێکیان مامۆستای قوتابخانە بوون، گیانیان لەدەستدا.
 
مەجید جوادلوو، مێهراد عالی شانی و حەمید حوسێن لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی کۆتۆڵ مامۆستای قوتابخانە بوون. 
 
ئەمڕۆ لە کاتی چوونیان بۆ قوتابخانە، لە رێگەی نێوان شارۆچکەی کۆتۆڵ و شاری خۆی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن و هەرسێکیان گیان لەدەستدەدەن. 
 
حوسێن ئەمینی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆتۆل دەڵێت، ئەو سێ کەسە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بوون و ئۆتۆمبێلەکە لە رێگە دەرچووە و وەرگەڕاوە و کەوتووەتە نێو دۆڵێک. 
 
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتبوو، بەڵام خەڵک توانیویانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاوی رووبار؛ بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە بکوژێننەوە و تەرمەکان دەربهێنن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

دوو راوێژکاری نەتەنیاهوو بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە قەتەر دەستگیر دەکرێن

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا دوای ئەوەی دوو راوێژکاری میدیایی ئەو دەستگیر کران بەتۆمەتی ئەوەی پارەیان لە حکومەتی قەتەر وەرگرتووە، تاوەکو کار بکەن بۆ بەرژەوەندی قەتەر و جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانەی لە بەرژەوەندی دەوحەیە.