بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لە غەززە 8 کەس کوژران

30-03-2025
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، لە یەکەم رۆژی جەژندا ئیسرائیل بۆردوومانی شاری خان یونسی کرد و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا، کە پێنجیان منداڵ بوون. 
 
رۆژی یەکشەممە، 30ی ئاداری 2025، محەممەد بەسال، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە سەبارەت بە بۆردوومانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە رایگەیاند: "هەشت شەهید هەن و پێنجیان منداڵن کە لەنێو خانوو و خێوەتێکدا بوون و لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکران". 
 
ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە ئەمریکا، قەتەر و میسر بەردەوامن لە نێوەندگیریی حەماس و ئیسرائیل بۆ رێککەوتن لەبارەی قۆناخی دووەمی ئاگربەست. ئەمە دوای ئەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە، ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە کردەوە. 
 
بەرپرسێکی باڵای حەماس لەبارەی گفتوگۆکانەوە دەڵێت، پێشنیازێکی وڵاتانی نێوەندگیریان قبوڵ کردووە و داواش لە ئیسرائیل دەکەن پاڵپشتی پێشنیازەکە بکات. نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، پێشنیازەکەیان پێگەیشتووە، بەڵام ئەوانیش پێشنیازی خۆیان داوەتەوە وڵاتانی نێوەندگیر. 
 
رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، جەنگی حەماس و ئیسرائیل بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە. بەگوێرەی بەرپرسانی تەلئەڤیڤ، لە هێرشەکەی حەماسدا هەزار و 218 کەس کوژران و 251 کەسیش بە بارمتەگیران، کە هێشتا 58یان لەلای بزووتنەوە فەڵەستینیەکە ماون. 
 
بەگوێرەی تەندروستی کەرتی غەززە، بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 277 کەس کوژراون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زڤی کۆگان، حاخامە ئیسرائیلییەکە. وێنەکە دروستکراوەتەوە. (photo credit: Canva, REUTERS/CHRISTOPHER PIKE, SECTION 27A COPYRIGHT ACT)

دادگەی ئەبوزەبی بڕیاری لەبارەی بکوژانی حاخامە ئیسرائیلیەکە دا

میدیای فەرمی ئیمارات بڵاویکردەوە، لەو چوار کەسەی بە کوشتنی حاخامێکی ئیسرائیلی لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو تۆمەتبار کرابوون، سیانیان بە سزای کوشتنەوە و ئەوی دیکەیان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران.