کوردستان

رووداوەکان کاژێر 08:00ـی بەیانی بۆ کاژێر 02:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی ئادار تۆمارکراون.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ماوەی شەش کاژێردا دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکان کاژێر 08:00ـی بەیانی بۆ کاژێر 02:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی ئادار تۆمارکراون.
تەندروستیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "21 برینداری رووداوەکانی هاتووچۆ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار، کە (13) کەسیان بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل بووە و هەشت برینداریشیان بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بە ماتۆڕسکیل بووە".
تەندروستیی سلێمانی راشیگەیاندووە، هەر بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە شەش کاژێری ئەمڕۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، سبەی و دوو سبەی، هاتووچۆی بارهەڵگر لە کاژێر 07:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـی شەو بۆ سەیرانگەی دووکان قەدەخەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ