یەکگرتووی ئیسلامی: داواكارین هەرچی زووترە جەنگ و خوێنڕێژیی بوەستێندرێت

29-09-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن بۆردوومانی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکانی ئێرانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی داوای کردووە، "هەرچی زووترە جەنگ و خوێنڕێژی و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێمی کوردستان و عێراق بوەستێندرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستاندا هاتووە، وەکو هەمیشە سەرکۆنەی ئەو سنووربەزاندن و هێرشانە دەکەن، "بەداخەوە بۆ چەندەمین جار لەلایەن هێزی سەربازیی ئێران و توركیاوە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەكان و بارەگای هێزە نەیارەکانیان دەكرێت."
 
یەکگرتووی ئیسلامی بۆردوومانەکانی ئێرانی بە "ناڕەوا" ناوبردووە و داوا دەکات، "هەرچی زووترە جەنگ و خوێنڕێژی و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێمی کوردستان و عیراق بوەستێنرێت و ناوچەكە نەكرێتە جێی یەكلاكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان."
 
هاوکات لە راگەیێندراوەکەیدا یەکگرتوو جەخت لەوە دەکاتەوە، کە "دژین بەوە خاكی هەرێمی كوردستان بكرێتە سەرچاوەی هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و گۆڕەپانی ململانێی خاوەن بەرژەوەندییەكان لە دوور و نزیک."
 
ئەو حیزبەی هەرێمی کوردستان داوا لە دەوڵەتی فیدراڵیی عیراق دەکات، "سەروەریی وڵات بپارێزێت و كێشە هاوبەشەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە گفتوگۆ و دانوستاندن یەكلایی بكاتەوە.'
 
لە هێرشەکانی رۆژی چوارشەممەدا کە بەگوێرەی سوپای پاسداران لەڕێگەی 73 مووشەک و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە، لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرووی 45 کەسی دیکەش برینداربوون، کە ژن و منداڵیشیان لەنێودابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".