جۆش و خرۆشی ئامادەبووان لە کۆنسێرتی خێرۆ عەباس لە ماڵی میوزیکی زەهاوی

29-07-2022
هەڵەبجە سەعدوون
کۆنسێرتی خێرۆ عەباس لەسەر قەڵای هەولێر
کۆنسێرتی خێرۆ عەباس لەسەر قەڵای هەولێر
نیشانەکردن ماڵی میوزیکی زەهاوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار خێرۆ عەباس، هونەرمەندی ناسراوی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ماڵی زەهاوی لەسەر قەڵای هەولێر کۆنسێرتێکی بۆ سازکرا. 
 
خێرۆ عەباس چەندین گۆرانی لە ئەلبومە نوێیەکەی و گۆرانییە کۆنەکانی پێشکێش بە بەشدارانی کۆنسێرتەکە کرد. لە کۆنسێرتەکەدا هاونیشتمانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کەسانی بیانی بەشداربوون. خێرۆ عەباس دڵخۆشی خۆی بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکەی لەسەر قەڵای هەولێر دەربڕی.
 
خێرۆ عەباس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەشێکی زۆر خۆش و رێکوپێک بوو، هیوا دەخوازێت کەم کەم ئەو جۆرە کۆنسێرتانە لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان بکرێت، چونکە "گەلی کوردستان پێویستی بەم جۆرە کۆنسێرتانە هەیە."
 
هەژار زەهاوی لەو بارەوە رایگەیاند، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان زۆر دەمج دەبن لەگەڵ میوزیک و بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون. هەروەها دەشڵێت، مانگێکی دیکە کۆنسێرتێکی دیکە و ئۆپێراشیان دەبێت.
 
لە کۆنسێرتەکەدا، سیڤان پایەدار وەکو ژەنیاری ئامێری ساکسیفۆن بەشدار بوو. ئەو دەڵێت، دڵخۆشە بەوەی لە بەشداریی لە کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی کردووە و توانیویەتی میوزیک بۆ خێرۆ عەباس بژەنێت.
 
خێرۆ عەباس، لە 1-1-1962 لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە سووریا تەواو کردووە، لە 1986 لە ئەڵمانیا نیشتەجێبووە، لە 1989 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 1998 یەکەم ئەلبوومی بەناوی 'خەریبۆ' بڵاوکردووەتەوە، لە نەورۆزی 2002 کۆنسێرتێکی گەورەی لە ئاماد گێڕاوە و لە بەرهەمەکانیدا میوزیکی کلاسیکی کوردی و مۆدێرنی ئاوێتەکردووە.
 
ئەو هونەرمەندە خاوەنی هەشت ئەلبوومی گۆرانییە، بەناوەکانی 'خەریبۆ' 1998، 'وەستیا بوو' 2001، 'ئاخین' 2005، 'بارانا شەڤێ' 2007، 'زۆرێ' 2010، 'تو' 2014، 'دلاڤا' 2019 و 'دلنامە' 2022.
 
هەژار زەهاوی لە 4 تشرینی دووەمی 2021 لەرێگەی کۆنسێرتێکەوە و بە بەشداری هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان، ماڵی میوزیکیی زەهاوی راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری کفری

قایمقامی کفری: حکومەت بەشێکی باش لە بەڵێنەکانی جێبەجێ کردوون

تەمموزی ساڵی رابردوو، دوای مانگرتنی بەشێک لە دانیشتووانی قەزای کفری بۆ کەمیی خزمەتگوزاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پێدان. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بەشێکی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون، بەڵام هەندێک بەڵێنیش هەن چاوەڕێی جێبەجێکردنیان دەکەین و چاویان لە خزمەتگوزاریی زیاترە