سوودانى: وەزارەتى دەرەوە راسپێردراوە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر عێراق بکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە و ئەوەش وایکرد، ئێمەش جەخت لەوە بکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوەش کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەکەى زایۆنى بکات." 
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، "نێردە دیپلۆماسییەکانمان راسپاردوون بۆ ئەوەى رۆڵى کارا بگێڕن لە روونکردنەوەى هەڵوێستى عێراق کە بریتییە لە پارێزگاریکردن لە بنەماکانى و گەرەنتیکردنى بەرژەوەندیی باڵاى وڵات."  
 
ئەو گوتارەى سوودانى لە رێوڕەسمى یادى 100 ساڵەى دامەزراندنى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بوو، کە 24ـی تشرینى دووەم لە بەغدا سازکرا.
 
محەممەد شیاع سوودانی گوتى، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە کە ئاماژە بوون بۆ ویستە دوژمنکارییەکەى. ئەوەش وایکرد ئێمە جەخت لەوە بکەینەوە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک بۆ ئەوەى هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوە کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەى زایۆنى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بکات بۆ رێگرى لە هەوڵەکانى بۆ هەڵگیرسانى جەنگ بەشێوەیەکى بەرفراوانتر لە ناوچەکەدا." 
 
18ـی تشرینى دووەمی 2024، گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە نامەیەکدا داواى لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بهێنێت.
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ دەستبەکاربوونى ئەم حکومەتە، کارمان لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى جیهان و ناوچەکە کرد." و گوتیشى، "رێگەى گەشەپێدانمان دەستپێکرد، کە ئاماژەیە بۆ پەیامێکى دیپلۆماسیی عێراقى، بەر لەوەى ئابوورى بێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."