کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

28-08-2023
پەسار فایەق
پۆتسەری کۆنسێرتی گرووپی میوزیکی پاکستانی لە هەڵەبجە
پۆتسەری کۆنسێرتی گرووپی میوزیکی پاکستانی لە هەڵەبجە
نیشانەکردن ماڵی میوزیکی زەهاوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماڵی میوزیکی زەهاوی کە ئەمساڵ زیاتر گرنگی بە هونەر و هونەرمەندانی بیانی داوە، ئەمجارە میواندرایی گرووپێکی میوزیکی پاکستانی کردووە و کۆنسێرتەکە لە هەڵەبجە سازدەکرێت.
 
هەژار زەهاوی، سەرپەرشتیاری ماڵی میوزیکی زەهاوی، بە رووداوی راگەیاند، ئەمجارە جیاواز لە کۆنسێرتەکانی دیکەی ماڵی میوزیکی زەهاوی، کۆنسێرتەکە لە قەڵای هەولێر بەڕێوە ناچێت، بەڵکو لە هەڵەبجە سازدەکرێت و جگە لە گرووپێکی میوزیکی پاکستانی، ژمارەیەک هونەرمەندی هەڵەبجەش تێیدا بەشدار دەبن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکەمجارە گرووپێکی پاکستان لەسەر ئاستی باشووری کوردستان و عێراق بانگهێشتبکرێن و کۆنسێرتیان بۆ سازبکرێت و بڕیارە مانگی داهاتوو کۆنسێرت بۆ گرووپێکی میوزیکی یۆنانی لە دهۆک سازبکەن و مانگی تشرینی یەکەم کۆنسێرتی میوزیکی فلامینگۆی ئیسپانی لە سلێمانی سازبکەن.
 
زەهاوی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرنامەی 'ئاوازی زەهاوی' لەگەڵ گرووپە پاکستانییەکە لە ستۆدیۆی زەهاوی لە مێرگەپان تۆمار دەکرێت. 
 
کۆنسێرتەکە 7ـی ئێوارەی 31ـی ئابی 2023 لە باخی گشتیی هەڵەبجە سازدەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.