رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناخەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە. دەشڵێت، "بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و بههێزكردنى تواناكانيان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژیی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، "پابەنديمان به پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوە، ههروهها دڵنيايان دهكهينهوه كه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری بهرانبهر ئافرەتان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، "بنبڕکردنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنێک بە ئافرەتانی کوردستان دەدات و دەڵێت، "بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و بههێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی رۆڵی گرنگیان لە خزمهتكردن و بنیاتنانی وڵاتدا".
دەقی پەیامەکە:
لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديمان به پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوە، ههروهها دڵنيايان دهكهينهوه كه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری بهرانبهر ئافرەتان. تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناخەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە.
هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەت و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا. ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام.
لەم رۆژەدا، داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.
ههر لهم بۆنهيهدا بەڵێن بە ئافرەتانی کوردستان دهدهين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و بههێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی رۆڵی گرنگیان لە خزمهتكردن و بنیاتنانی وڵاتدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ