رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبووانە؛ 'رۆژێک لە دەرگە دەدات و دەگەڕێتەوە'
ریهام خشۆ 12 ساڵە هیچ سۆراخێکی برا بچووکەکەی نازانێت. سامڕی برای لە کۆتایی مانگی ئابی 2012 لەلایەن حکومەتی سووریاوە لە پایتەختی وڵاتەکە دەستبەسەر کرا. سامر خشۆ، خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، لەدایکبووی ساڵی 1977ـە و باوکی سێ منداڵە. لەدوای دوازدە ساڵ، هێشتا ماڵباتەکەی لە دەرکەوتنەوەی بێهیوا نەبوون. دوایین جار زانیویانە کە لە زیندانێکی سووریادا گیراوە.