نێچیرڤان بارزانی: دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵتەزێنن

28-06-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
روودا دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی کوژرانی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم [دەردەبڕم]."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئه‌مڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی لە کەسوکار و بنەماڵەی دوو مامۆستاکە کردووە و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانیان بخاتە بەر به‌زیی و میهره‌بانیی خۆی و سه‌بووری به‌ خانه‌واده و که‌سوکاریان ببه‌خشێت."
 
چەند زانیارییەک لەبارەی رووداوەکە و ئەو کەسەی مامۆستاکانی کوشتووە
 
تۆمەتبارەکە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران بووە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "کێشەیەکی هەبووە و فەسڵ کراوە و لێرەش [لە زانکۆی سەلاحەدین] وەرنەگیراوە؛ هەربۆیە جگە لەم دوو مامۆستایە، هەڕەشەی لە کۆمەڵێک مامۆستا کردووە، لادەرێکە لە یاسا و دەکەوێتە بەردەمی یاسا."
 
هاوڕێیەکی زانکۆی تۆمەتبارەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی راگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی "ئ. م. ق"ە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، پێشتر دەستگیرکراوە، بەڵام ماوەیەکە بە کەفالەت ئازادکراوە.
 
محەممەد فەقێ عەبابەکر، پارێزەر لە دادگەی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە دادگەی سۆران دادگایی کراوە، بەڵام "لەبەردەم دادوەردا بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی لە چەندین مامۆستای زانکۆ کردووە، لەنێویاندا مامۆستا نیشتمان، هاوژینی د. ئیدریس عیززەت حەمەخان."
 
د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆکە هێرش کرایەسەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
دوای هێرشکردنە سەر راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین، تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی د. ئیدریس عیززەت حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و ئەویشی کوشتووە. لەبارەی دەنگۆی رفاندنی د. ئیدریس عیززەت حەمەخانەوە پارێزگاری هەولێر گوتی، "نەڕفێندراوە و هەڵیکوتاوەتە سەری و کوشتوویەتی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.